ناوی 5 کوژراوی تێکهه‌ڵچوونه‌که‌ی ناوچه‌ی
به‌ربنه‌ی پیرانشار ڕوون بۆوه
هه‌ر وه‌ک پێشتر ڕامان گه‌یاندبوو، شه‌وی پێنجشه‌ممه له سه‌ر هه‌ینیی رابردوو
(3له سه‌ر 4ی ره‌زبه‌ر)، ده‌سته‌یه‌ک له پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕه‌وتی
گه‌شت و گه‌ڕانی خۆیان له‌نێو خاک و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی نێشتمان دا، له نیوان
گونده‌کانی زێوکه و ماشکان له ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار، له گه‌ڵ که‌مینی
پاسدار‌و جاشه‌کانی ڕیژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕوو بوون. ئه‌م چه‌کدارانه‌ی
ڕێژیم که کاری هه‌موو شه‌وێکیان ڕاوڕووتی
کاسبکاران و کۆڵبه‌ران و کوشتنی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشه، پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیان دایه به‌ر ده‌سڕێژ. به‌لام هاوڕێیانمان
به گورجی لێیان وه‌ده‌ست هاتن و بڕیاریان
دا له هه‌ڵمه‌تێکی پێشمه‌رگانه و هه‌لۆئاسادا، هه‌م تۆڵه‌ی نوێترین شه‌هیدی
ڕێگای ڕزگاری، هه‌ژار قاسمیی هاوسه‌نگه‌ریان بکه‌نه‌وه، هه‌م ده‌رسێکی وا به‌و مرۆڤ‌کوژ و چه‌ته و ڕێگرانه بده‌ن که جارێکی
دیکه نه‌وێرن وا به هاسانی بچنه سه‌ر ڕێی خه‌ڵک. پاریزه‌رانی
رۆژهه‌لات هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی هیزه‌کانی ڕیژیم و به جۆرێک
ئاگربارانیان کردن که هه‌موانیان به
شپرزه‌یی له حه‌شارگه‌کانیان ده‌رپه‌ڕاند. ئه‌م زه‌بره‌ی ڕۆڵه‌کانی نیشتمان به ڕاده‌یه‌ک
تووشی ترس و شله‌ژاویی کردبوون که دوای تیکشکان و له کاتی راکردنیش دا، جاشه‌کان
و هیزی ئینتیزامی سه‌رلێشێواوانه ته‌قه له یه‌کتر ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌کی دیکه‌شیان
به‌م هۆیه‌وه ده‌کوژرێن و بریندار ده‌بن.
ناوی ئه‌و پاسدار و به‌کرێگیراوه کوژراوانه‌ی تا ئێستا روون بوونه‌وه
بریتین له: 1- حه‌یده‌ر زولفه‌قاری که ده‌گوترێ فه‌رمانده‌ی یه‌کێک له پایگا
نیزامییه‌کانی ناوچه‌ی لاجانه. 2- شاهین که‌ریمی 3- که‌ریم عه‌لیزاده 4- عه‌لی قوڵیزاده.
هه‌ر وه‌ها له نێو کوژراوه‌کان دا شاهین ناوێکی دیکه هه‌یه که شۆره‌ته‌که‌ی نه‌زانراوه.
ئه‌و کوژراوانه به ته‌راکتۆر له شوێنی شه‌ڕگه دوور خراونه‌وه.
شایانی باسه ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به ده‌زگای ئیتلاعات و سوپای پاسداران،
دانیان به که‌مین دانانه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆیان
له ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار بۆ پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا
ناوه و باسی "تێکهه‌ڵچوونی سه‌ختی چه‌ندین سه‌عاته"یان له نێوان زیوکه و ماشکان دا کردوه. به‌لام ئاماری کوژراوانی خۆیان له
خه‌ڵک شاردوه‌ته‌وه.
ئه‌م زه‌بره‌ی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لات له هێزه‌کانی ڕێژیم دوابه دوای شه‌هیدبوونی
پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان هه‌ژار قاسمی، بووه هۆی دلخۆشیی خه‌ڵکی پیرانشار و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر. له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه بۆ ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که کاریان ڕاوڕووت و کوشتنی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش
و کاسبکار و که‌مین دانانه‌وه بۆ پێشمه‌رگه و تیکۆشه‌رانی کوردستانه،ده‌توانێ
ده‌رسی عیبره‌ت بێ. ئه‌وان هه‌ر وایان بۆ ناچته سه‌ر و سه‌رئه‌نجام باسکی به‌هیزی
گه‌ڵ ده‌یانگاتێ.
لێپرسراوی میدیایی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
7ی ڕه‌زبه‌ری 2714
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر